عێراقکوردستان

خولی نایابی کوردستان دەسپێدەکاتەوە و یاریەکانی تاڕادەیەک یەکلاکەرەوەن.

یاریگا- 

وابڕیارە سبەی یەکشەممە کاتژمێر 4ی ئێوارە خولی نایابی کوردستان لە قۆناغی کۆتایی و گەڕی شەشەمیدا یاریەکانی دەستپێبکاتەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک یاڕیەکانی بە هۆی پشوی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە وەستێنرا.

شێروانە دوای سەرکەوتنی گەڕی ڕابردوو بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە نێو یاریگای خۆیدا سبەی دەبێتە میوانی پێشمەرگەی هەولێر لە شارۆچکەی پیرمام، شێروانە بە 10 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەمی خولەکە دێت دوای یانەی سیروانی نوێ، هەرچی یانەی پێشمەرگەی هەولێریشە بە 5 خاڵ لە ڕیزبەندی پێنجەمی خولەکەدایە، پێشمەرگە لە کاتی ئێستادا بە کێشەیەکی نێو خۆیی تیپەکەی تێپەڕدەبێت دوای وازهێنانی هەردوو یاریزان سەلام ئەحمەد و ڕەوا یوسف لەیانەکە…

لەلایەکی ترەوە لە یاری لوتکەی ئەم گەڕە هەردوو یانەی برایەتی و سیروانی نوێ لە یاریگای برایەتی بەیەک دەگەن، سیروانی نوێ بە 10 خاڵ لەپلەی یەکەمدایە و یانەی برایەتیش بە 8 خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەکەدێت، یاری ڕابردووی نێوان هەردوویانە بە دووگۆڵ بۆ هەرلایەکیان لە شاری سلێمانی بە کۆتا هاتبو، برایەتی هەمووتوانای بۆ خولی نایابی کوردستانە و لەپێناو ئەمەدا بە پێکهاتەی لاو و یەدەگ لە خولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق یاری دەکات، سیروانی نوێش بەمەبەستی مانەوە لە لوتکەی ڕیزبەندی ئەمڕۆ گەشتی شاری هەولێر دەکات بۆ ئەنجامدانی یاریەکەی بەیانی.

لە سەر یاریگای تایبەت بەخۆی یانەی هەندرێن میوانداری زاخۆی بێ خاڵ دەکات، هەندرێن لە یاری ڕابردوودا بەگۆڵێکی بێ وەڵام شکستی بە زاخۆ هێنابو لە نێو زاخۆ.
هەندرێن لەپلەی چوارەمی خولەکە دێت بە 8 خاڵ و دەیەوێت بەردەوامی بدات بە کێبڕکێی خولەکە و نایەوێ وازوو دەستبەر داری ببێت، یانەی زاخۆش لە پێنج یاری ڕابردوو کە هیچ خاڵێکی بەدەست نەهێناوە مەبەستیەتی لە ڕێگای ئەم یاریەوە هیچ نەبێت یەکەم خاڵی خولەکە دەستەبەر بکات.

خولی نایابی کوردستان یاریەکانی بە پێی بڕیاری لیژنەی باڵای ڕووبەڕوبونەوەی کۆڕۆنا بەبێ هاندەر ئەنجامدەدرێت. بۆ لەمەودوا هەر پێنج ڕۆژ جارێک یاریەکان بە ڕێوەدەچن کەتەنیا پێنج گەڕ لەخولەکە ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button