ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

یانەیەکی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڤاران دەست پێکردووە

ئامادەن 40 ملیۆن پاوەند خەرج بکەن

یاریگا-
رافایل ڤاران، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یەکەمی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و ئەو یانەیە لە ئێستاوە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێکردووە.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە کە شەیتانە سوورەکان ئامادەن بەرگریکارە فەرەنسیەکە شایانەکان بەرامبەر 40 ملیۆن پاوەند بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ماوەیەکە هەوڵەکانیان دەست پێکردووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی کەم و پێش دەست پێکردنی یۆرۆ، ئەو یاریزانە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی بکاتەوە.

ڤاران دوو ساڵی دیکە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە ئامانجیەتی وەرزی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button