جیهان

ئەلڤێس بانگهێشتی لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی بەڕازیل كراوە

یاریگا- 

دانی ئەلڤێس بانگهێشتی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەی بەڕازیل كراوە بۆ دوو یاری پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی بەرامبەر ئیكوادۆر و پاراگوای.

دوای ئەوەی ماوەی دوو سالە ئەلڤێس بەشداری هیچ یاریەكی نەكردووە لەگەڵ هەلبژاردەی بەڕازیل دواجار تیتی بانگهێشتی هەڵبژاردەكەی كرد.

سەبارەت بە بانگهێشتكردنی ڕاهێنەرەكەی سامبا ووتی: بە باشی یاری دەكات و مێژوویەكی نایابی هەیە لەگەل هەلبژاردەكە.

هەروەها ووتیشی: لە باشترین ئاستیدایە لە ڕووی جەستە و هزرەوە كەسایەتیەكی بەرپرسیاریەتی هەیە و هێزی زیاتر بە تیمەكە دەبەخشێت.

شایەنی باسە بەرواری پێنج و نۆی مانگی داهاتوو بەڕازیل ڕووبەڕووی هەردوو هەلبژاردەی ئیكوادۆر و پاراگوای دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button