عێراقکوردستان

هەولێر دۆڕا و ڕاهێنەرەکەشی سزایەکی قوڕسی وەرگرت

یاریگا – لەخولی نایابی عێڕاق و لەگەڕی 30، یانەی هەولێر بوە میوانی یانەی شوڕتە لەشاری بەغداد، هەولێریەکان ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد، لەخولەکی 63 شێرکۆ کەریم هەولێری پێشخست، دواتر لەدوو دەرفەت یانەی شوڕتە کە زۆربەی یاریزانەکانی لە ڕیزی هەڵبژاردەی عێڕاقن توانیان دوو گۆڵ تۆماربکەن و یاریەکە بەسەرکەوتن کۆتایی پێبێنن.

ئەوەی جێگای باس و خواست بو لەیاریەکەدا لەگێمی دووەم چەند خولەکێک بەر لە کۆتایی هاتنی یاریەکە، ڕاهێنەری یانەی هەولێر لوئەی سەڵاح بەکارتی سور کرایەوە دەرەوە، لوئەی بەهۆی ڕەخنەگرتن لە بڕیاری یاریدەدەری ناوبژیوان کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست دەدات و بە ئاشکرا تفێکی لێدەکات.

سەرپەرشتیاری یاری لە ڕاپۆرتی خۆیدا ئەوەی نوسیوە کەوا لوئەی دوای یاریش چۆتە ژووری ناوبژیوانەکان و بە بۆکس لە یاریدەدەرەکەی داوە، هەر بۆیە هەردوێنێ لێژنەی سزاکان لە دەستەی بەڕێوەبردنی کاتی لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بڕیاردا بە سزادانی لوئەی بەبڕی 10 ملیۆن دینار و هەروەها ڕاگرتنی ڕاهێنەری ناوبراو تاکۆتایی ئەم وەرزە، هەروەها بڕیارەکان پێداچونەوەی بۆ نیە و دەبێ سزاکە جێبەجێ بکرێت. هەربۆیە دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر لەبیری ئەوەدایە کەوا لوئەی سەڵاح دووربخەنەوە لە ئەرکەکەی و ڕاهێنەرێکی تر لەشوێنی ئەو دەست بەکاربێت بەهۆی ئەو سزا قوڕسەیەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button