ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا گرێبەستی یاریزانێكی لاوی نوێكردەوە

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرێبەستی یاریزانێكی لاوی یانەكەی نوێكردەوە.

یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند یانەكە گرێبەستی نیكۆ گۆنزالیزی تا ساڵی 2024 نوێ كردووەتەوە.

لە بەیاننامەكەدا ڕایگەیاند بڕی هەڵوەشاوەندنەوەی گرێبەستی یاریزانە 19 ساڵانەكە 500 ملیۆن یۆرۆیە.

شایەنی باسە یاریزانەكە بۆ بارسێلۆنای B یاری دەكات و تا ئێستا هیچ یاریەكی بۆ تیپی سەرەكی بارسێلۆنا نەكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button