ئه‌ڵمانیائیسپانیا

بیرهۆف: خواکیم لۆف گونجاوە بۆ بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید

یاریگا-ئۆلیڤەر بیرهۆف بەڕێوبەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێی وایە خواکیم لۆفی راهێنەری ئەڵمانیا دەتوانێت ئەرکی یانە گەورەکان وەربگرێت.

لۆف رایگەیاندووە لە دوای یۆرۆی هاوینی ئەمساڵ، دەست لەکارەکەی دەکێشێتەوە، ئەمەش ئەو راهێنەرە دەکاتە بژاردەیەک بۆ وەرزی داهاتووی یانەکان.

بیرهۆف سەبارەت بە دەنگۆکانی وەرگرتنی ئەرکی یانەیەکی گەورە وتی “ئەو کەسێکە کە تۆپی پێی جوانی خۆشدەوێت و یانەکانی بارسێلۆنا و ریاڵ مەدریدیش تۆپی پێیەکی مەزن نمایش دەکەن، پێم وایە ئەو دەتوانێت ئەرکی یانە گەورەکان بگرێتە دەست”.

کۆتا جار لۆف راهێنەرایەتی یانەیەکی کردبێت لە ساڵی ٢٠٠٤ دابوو کاتێک ئەرکی ئاوستریا ڤیێنای وەرگرتبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button