ئه‌وروپاگرنگترین

هەواڵێكی ناخۆش بۆ هەلبژاردەی هۆڵەندا

یاریگا-

ڤێرجیل ڤان دایكی هۆڵەندی و بەرگریكاری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ڕایگەیاند ناتوانێت بەشداری یۆرۆی 2021 بكات لەگەل هەلبژاردەكەی.

ڤان دایك لە هەفتەی پێنجەمی پریمەرلیگ لە یاری بەرامبەر ئێڤەرتۆن دوا بەركەوتنی لەگەل جۆردان پیكفۆرد تووشی پچڕاندنی بەستەرەی ئەژنۆی هات و بەهۆیەوە تەواوی وەرز لە یاریگاكان دوور كەوتەوە.

هەژماری فەڕمی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە پارچە ڤیدیۆیەكدا ڤان دایك داوای لێبوردنی كرد و ڕایگەیاند ناتوانێت بەشداری یۆرۆی 2021 بكات و ئاماژەی بەوە كرد هێشتا لە بەرنامەی بەرەو پێشچوندایەوە و ئامادەكاری دەكات بۆ وەرزی نوێ.

بەوەش گورزێكی بەهێز بەر هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەكەوێت بە لەدەستدانی یەكێك لە كۆڵەكە سەرەكیەكانی هەڵبژاردەكە بۆ یۆرۆی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button