ئه‌وروپائیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر لیڤانتی

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر لیڤانتی.

ئەمشەو كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان لیڤانتی لە یاریگای خۆی میوانداری بارسێلۆنا دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 36ی خولی ئیسپانیا.

بارسێلۆنا بەدوای پێشەنگیدا دەگەڕێت بە شێوەیەكی كاتی پێش یاریەكانی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر لیڤانتی بە پێی ڕۆژنامەی سپۆرت:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: ئاراوخۆ ، پیكێ ، لینگلێت

هێڵی ناوەند: دیست ، دی یۆنگ ، بۆسكێتس ، پیدری ، ئەلبا

هێڵی هێرشبردن: میسی ، گریزمان

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 75 خاڵ لە سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانی دەبیندرێت و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای ئەتلەتیكۆی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button