ئیتاڵیا

پیرلۆ دوورنەخراوەتەوە

یاریگا-ئەندریە پیرلۆ راهێنەری یوڤێنتۆس دەبێت بۆ یاری  هەفتەی داهاتوو پێچەوانەوەی زانیارییە سەرەتاییەکان.

دوای شکستەکەی بەرامبەر رۆسۆنێری، راستەوخۆ هەواڵی دوورخستنەوەی پیرلۆ لە راهێنەرایەتی بیانکۆنێری راگەیەندرا بەڵام بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، پیرلۆ تا کۆتایی ئەم وەرزە لە کارەکەی بەردەوام دەبێت و دواتر دووردەخرێتەوە.

یۆڤی شەوی چوارشەممە رووبەرووی ساسۆلۆو دەبێتەوە، دوای سێ رۆژیش بەرامبەر ئینتەر یاری دەکات. دواتر لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا بەرامبەر ئەتەلەنتا یاری دەکات لە ١٩ی ئەم مانگە و کۆتا یاری وەرزیشی لەگەڵ بۆلۆنیا دەبێت لە ٢٣ی مانگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button