ئه‌وروپائیتاڵیا

ڕەخنەكان بۆ سەر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەردەوامە دوای شكستەكەیان بەرامبەر میلان

یاریگا- 

ڕەخنەكان بۆ سەر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بەردەوامە دوای شكستە سەختەكەیان بەرامبەر ئەی سی میلان.

یوڤێنتوس لە نێو یاریگای خۆی تووشی شكستێكی سەخت و چاوەڕوان نەكراو هات دوای ئەوەی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بە میلان دۆڕا ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 35ی خولی ئیتاڵیا.

لە دوای یاریەكە ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی باس لە ئاستی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات و نووسیویانە:

” لە گێمی یەكەم لە ناوچەی سزای بەرامبەر هیچ تۆپێك بەر قاچی ڕۆناڵدۆ نەكەوت ، بەڵكو تەنها بە دەوری یاریگادا دەسوڕایەوە بە بێ ئەوەی شوێنێكی گونجاو بدۆزێتەوە ، خراپترین ئاست لە گرنگترین یاریدا ، لە گێمی یەكەم تەنها یەك تۆپ ئاڕاستەی گۆڵی میلان كرا ، لە ڕووی جەستەوە ڕۆناڵدۆ لە باشترین ئاستیدا نیە ”.

شایەنی باسە بەو شكستەیان یوڤێنتوس دابەزیە پلەی پێنجەمی سێریا ئەی و مەترسی نەگەشتنیان چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو لەسەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button