ئاسیامۆندیال

فیفا بڕیاری دا لەسەر ژمارەی هەڵبژاردەکانی مۆندیالی قەتەر

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی جیهان، ناسراو بە فیفا، بە فەرمیی بڕیاری لەسەر ژمارەی هەڵبژاردە بەشدابووەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر داوە.

ئەگەرچی یەکێتییەکە پێشتر بە پاڵپشتیی جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکەوە بڕیاری لەسەر پلانی بەشداریکردنی 48 هەڵبژاردە کردبوو بۆ ئەو مۆندیالە، بەڵام لە تازەترین بڕیاردا بە فەرمیی 32 هەڵبژاردە بۆ جامی جیهانی بەشداری پێدەکەن. ئەوەش وەک لە بەیاننامە فەرمییەکەیاندا هاتووە، هۆکارەکەیان بۆ نەبوونیی کاتی پێویست و هۆکاریی لۆجیستی گەڕاندۆتەوە.

لە ئەگەری بەشداریکردنی 48 هەڵبژاردە، دەبوو وڵاتانیتری کەنداو چەند یارییەک لەخۆ بگرن، بەڵام کێشە سیاسییەکانی نێوان قەتەر و چەند وڵاتێکی ناوچەکە، ئاستەنگیی دروست دەکرد.

فیفا ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە لە کۆنگرەی 6ی مانگی داهاتوویاندا هیچ پرۆپۆزەڵێکیتر لەبارەی فراوان کردنی مۆندیالەکەوە پێشکەش ناکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button