تیمەکەی روونی لە کۆتا خولەکەکان مانەوەی مسۆگەرکرد
لە کۆتا هەفتەی خولی چامپیۆنشیپ دا دێربی کاونتی مانەوەی لە خولەکە مسۆگەرکرد پاش بەرامبەربوون بە ئەنجامی ٣-٣ لەگەڵ شێفڵد وێنسدەی.
روونی لە نیوەی وەرزدا بووە راهێنەری دێربی و ئەستێرەکەی پێشووی مانچێستەریونایتد نەیتوانی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە ئاستی دێربی بکات، بە جۆرێک لە کۆتا شەش یاریدا سەرجەمیان بە شکست کۆتایی هات ئەوەش ئەو یانەیەی لە لێواری دابەزین نزیککردەوە، تاوەکو لە کۆتا هەفتەدا بە سوود وەرگرتن لە بەرامبەربوونی رۆتەرهام و هەروەها بە گۆڵێکی درەنگ وەخت بەرامبەر شێفڵد مانەوەیان مسۆگەرکرد. لە بەرامبەردا یانەکانی ویکۆم، رۆتەرهام و شێفڵد ماڵئاواییان کرد.
یانەکانی نۆریچ سیتی و واتفۆرد راستەوخۆ گەڕانەوەی بۆ پریمەرلیگ پاش بەدەستهێنانی پلەکانی یەکەم و دووهەم، یانەکانی برێنتفۆرد، بارنسلی، بۆرنمۆس و سوانزی سیتی سەرکەوتن بۆ پاشکۆی پاڵاوتنەکان و یەکێکیان لە پاڵ دوو یانەکەی دیکەدا دەگاتە پریمەرلیگی وەرزی داهاتوو.