ئه‌وروپاگرنگترین

بەیاننامەی هاوبەشی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و یوڤێنتوس سەبارەت بە سوپەرلیگ و سزاكانی یوفا

یاریگا-

هەر سێ یانەی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و یوڤێنتوس بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە ، لە وەڵامی سزاكانی یوفا بۆ یانەكانی سوپەرلیگ.

دوێنێ یوفا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا سزای یانەكانی سوپەرلیگی دا و ئەو 9 یانەیەی بە فەرمی لە سوپەرلیگ كشانەوە سزای لێبڕینی %5ی ئەو داهاتانەی وەریدەگرن بۆ ماوەی ساڵێك بۆ دەرچوو ، هەروەها سێ یانەكەی كە تا ئێستا لە سوپەرلیگ ماونەتەوە كە ئەوانیش بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید و یوڤێنتوسن سزاكانیان بەرزكراوەتەوە بۆ لیژنەی لێپرسینەوەی یوفا.

لە بەیاننامە هاوبەشەكەی هەر سێ یانەكەدا هاتووە كە ڕەخنە لە هەڕەشەكانی یوفا دەگرن بۆ سپاندنی سزا بەسەریاندا.

هەروەها هەر سێ یانەكە ئاماژە بەوە دەدەن كە ئەوان بەردەوامن لە پشتگیریكردنی بیرۆكەی سوپەرلیگ و بەداخەوەین كە دەبینین دۆست و هاودامەزرێنەری پڕۆژەی سوپەرلیگ جیابوونەوە و پابەندبوونی خۆیان بە یوفاوە ڕاگەیاند.

لە كۆتاییشدا ئاماژە بەوە دەكەن لەبەر ئەوەی هێشتا كێشە داراییەكان كۆتاییان پێنەهاتووە بەردەوام دەبین لە ڕێزگرتن مێژووەكەمان و هاندەرەكانمان بە دۆزینەوەی چارەسەرێك سەرەڕای هەڕەشە ناپەسەندەكانی یوفا ، هەروەها فیفا و یوفا دلنیا دەكەینەوە كە ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆكردن و بە ڕێزەوە و بە پێی یاسا و بە بێ هیچ گوشارێك بۆ گەشتن بە چارەسەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button