ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

ئەستێرەیەكی پاریس سان جێرمان گرێبەستەكەی نوێ دەكاتەوە

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی سەركەوتو بوو لە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەكی ڕیزەكانی.

بەپێی زانیاریەكانی بی ئێن سپۆرت كە ناسڕ خلێفی خاوندارێتیان دەكات ، لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتوودا نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەكە گرێبەستەكەی لەگەل پاریس نوێ دەكاتەوە.

نەیمار بۆ ماوەی چوار وەرزی دیكە گرێبەستەكەی نوێ دەكاتەوە واتە تا ساڵی 2026.

نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نەیمار لە كاتێكدا بوو كە زۆربەی سەرچاوەكان دەنگۆی گەڕانەوەی نەیماریان بۆ یانەكەی پێشووی بڵاوكردەوە دوای ئەوەی پاریس سەركەوتو نەبوو بە گەشتنیان بە یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button