ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید

یاریگا-

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید.

وابڕیارە ڕۆژی شەممە كاتژمێر 05:15 بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆو میوانداری ئەتلەتیكۆ مەدرید بكات ، لە یاری لوتكەی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا.

مارتن برایسوەیت گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵكراوە و  ئامادەیە بۆ یاریكردن.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

شتیگن ، دیست ، پیكێ ، ئاراوخۆ ، بۆسكێتس ، گریزمان ، پیانیچ ، برایسوەیت ، میسی ، دیمبلی ، ڕیكی بویگ ، نیتۆ ، لینگلێت ، ترینكاو ، پیدری ، ئەلبا ، ڕۆبێرتۆ ، دی یۆنگ ، ئۆمتیتی ، فێربۆ ، ئیلایكس مۆریبا ، مینگوێزا ، تیناس.

شایەنی باسە ئەتلەتیكۆ مەدرید لە پێشەنگی لالیگا دێت بە كۆكردنەوەی 76 خاڵ و بارسێلۆناش لە ڕیزبەندی سێیەم دێت بە كۆكردنەوەی 74 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button