ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

لیۆناردۆ وەڵامی پرسیاری داهاتووی نەیمار و مباپێ ناداتەوە

یاریگا-

لیۆناردۆ ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بە شێوەیەكی زیرەكانە لە وەلامی پرسیاری داهاتووی نەیمار دا سێلڤا و كیلیان مباپێ هەڵدێت و وەڵام ناداتەوە.

پاریس سان جێرمان لە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ماڵئاواییكرد دوای ئەوەی لە هەردوو یاری هاتن و چوون تووشی شكست هات بەرامبەر مانچێستەر سیتی.

لە لێدوانی دوای یاریەكە بۆ كەنالی RMC لیۆناردۆ ووتی: بەڕاستی ئێستا كاتی بڕیاردان یان ڕاگەیاندنی شتێك نیە سەبارەت بە داهاتووی نەیمار و مباپێ ، دەبێت شانازی بكەین بەوەی لەم وەرزەی چامپیۆنسلیگ پێشكەشمان كرد ، لە چوار گێمی هەردوو یاریەكە ئێمە دوو گێمیان زۆر باشتر بووین و گەشبینم بە داهاتوو.

هەروەها ووتیشی: نابێت ئەوە لەبیر بكەین كە ئێمە لەم دوو ساڵەی چامپیۆنسلیگ بەدەستمان هێناوە ، وەرزی ڕابردوو گەشتینە یاری كۆتایی و بە گۆڵێك بە یانەیەك دۆڕاین كە هەموو شتێكیان بردەوە ، ئەم وەرزەش بارسێلۆنا و بایرن میونشنمان كردە دەرەوە و پاڵێوراوێكی بەهێزی بردنەوەی نازناوەكە بووین ، لە كۆتایشدا پێوویستە هەموو شتێك قبوڵ بكەین.

سەبارەت بە خولی فەڕەنسی ووتی: سێ یاریمان ماوە هاوشێوەی سێ یاری كۆتایی دەبێت ، پێوویستە پارێزگاری لە بیركردنەوەمان بكەین و هەر سێ یاریەكە ببەینەوە.

شایەنی باسە پاریس لە ڕیزبەندی دووەمی خولی فەڕەنسی دێت بە كۆكردنەوەی 75 خاڵ لە كۆی ئەنجامدانی 35 یاری و بە جیاوازی خاڵێك لە دوای لیلی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button