ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ڕیاز مەحرەز: پلانەكەمان سەركەوتو بوو

یاریگا-

ڕیاز مەحرەزی جەزائیری و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە گەشتنیان بە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

مانچێستەر سیتی توانی خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ دوای بردنەوەیان لە هەردوو یاری هاتن و چوون بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك.

لە لێدوانی دوای یاریەكە بۆ تۆڕی بی تی سپۆرت مەحرەز ووتی: یاریەكی زۆر باش بوو گێمی یەكەم باش نەبووین بەڵام توانیمان گۆڵ تۆمار بكەین و زیاتر ئاسودە بین ، لە گێمی دووەم زۆر باشتر یاریمان كرد.

هەروەها ووتیشی: دەمانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربكەین یاریزانەكانی پاریس توڕە بوون و دەستیان كرد بە لێدانمان ، ئەوەی ئامانجیان بوو لە هێرشی هەڵگەڕاوەدا نەیانتوانی بەدەستیبهێنن بەڵكو ئێمە باشتر بووین لەوان لە هێرشی هەڵگەڕاوەدا و هەر بەو شێوەیەش دوو گۆڵمان تۆمار كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button