ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

گواردیۆلا: پارە هۆكاری گەشتنمان نەبوو بە یاری كۆتایی

یاریگا-

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەرگری لە خۆی و یانەكەی دەكات.

مانچێستەر سیتی توانی بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە پاریس سان جێرمان بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا( ڤیدیۆی گۆڵەكان لێرە ببینە).

لە لێدوانی دوای یاریەكە بۆ تۆڕی سكای سپۆرت گواردیۆلا ووتی: بێگومان پارەمان خەرج كردووە لەو كاتەی شێخ مەنسور هاتووە بەلام شتەكە پەیوەندی بەوەوە نیە ، ئەگەر دەتەوێت وا بیر بكەیتەوە كە ئەوە تەنها بە پارە ئەكرێت باشە ، بەڵام زۆر شت لە پشت ئەوەوە هەیە.

هەروەها ووتیشی: ئەوەی ئەنجاممانداوە لە كۆتا چوار ساڵدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا سەرسوڕهێنەر بووە ، گەشتنمان بە یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ شتێكی سەخت بوو ، ئەوە سەختترین پاڵەوانیەتیە بەڵام سەركەوتو بووین ، وەرزێكی نایابمان لە چامپیۆنسلیگ بەڕێكرد و شایەنی ئەوە بووین بگەینە یاری كۆتایی.

لە كۆتایشدا ووتی: شتێكی سەیرە یاری پێش كۆتایی چامپیۆنسلیگ بە بێ هاندەر ئەنجام بدەیت ، ئەو خۆشیە پێوویست بوو لەگەڵ هاندەرانمان دابەش بكەین بەڵام بەداخەوە كە ئەوە ڕووینەدا.

شایەنی باسە مانچێستەر سیتی لە یاری كۆتایی چاوەڕوانی براوەی نێوان چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button