ئه‌وروپائینگلتەرا

بڕیارێکی مێژووی بۆ چێڵسی

یاریگا- 

چێڵسی یەکەم یانەیە کە هاندەران دەباتە ناو یانەکەوە وەکو راوێژکار.

یانەی چێڵسی بە فەرمی رایانگەیاند لە ١-٧ ەوە ٣ هاندەر وەکو راوێژکار هەڵدەبژێرن تا لە ئیدارەی یانەکە ببنە ئەندام، ساڵانە ئەو ٣ ئەندامە گۆڕانکاری تیادەکرێت.

ئەندامەکان مافی دەنگدان و یان بەشداری ئەو کۆبونەوەیان نیە کە تایبەتە بە یاریزانان، بەڵکو وەکو راوێژکار لە کاری بەڕێوەبردندا دەبنە ئەندام و پرس و رایان پێ دەکرێت.

ئەو هاندەرانە دەبيت واژۆ لەسەر بەڵێننامە بکەن کە نهێنیەکانی یانەکە نابەنە دەرەوە.

لە دوای روداوەکانی سوپەر لیگەوە هاندەران لە پرێمەرلیگ داوایانکرد کە لە ئیدارەی یانەکەیان دەنگیان هەبێت تا ئاگاداری بڕیاری یانەکەیانبن پێش وەختە.

بابەتی زیاتر

Back to top button