ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگڵته‌را

دۆرتمۆند دوو مەرج بۆ فرۆشتنی ئەستێرەیەكی دادەنێت

Korek Telecom

یاریگا-

یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دوو مەرج بۆ فرۆشتنی جادۆن سانچۆی ئینگلیزی و ئەستێرەی ڕیزەكانی دادەنێت.

یانەی مانچێستەر یونایتد دووبارە هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزیەكە دەدات دوای ئەوەی تەواوی وەرزی ڕابردوو لە هەوڵی گواستنەوەیدابوون بەڵام دۆرتمۆند ئامادە نەبوو بە كەمتر لە 120 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.

ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ دووپاتیكردەوە دۆرتمۆند ئامادەیە لە گواستنەوەكانی داهاتوودا و بە بڕێكی كەمتر دەستبەرداری ئەستێرەكەی بێت بەڵام بە دوو مەرج.

یانە ئەڵمانیەكە ئامادەیە لە گواستنەوەكانی داهاتوودا بە 80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری سانچۆ بێت ، هەروەها مەرجی دووەم ئەوەیە كە ئەو یانەیەی دەیگوازێتەوە دەبێت پێش گواستنەوەكانی هاوینە بێت بۆ ئەوەی یانەكە لە ماوەی گواستنەوەكاندا شوێنگرەوەی بهێنێتە یانەكەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!