ئه‌وروپا

ڕۆناڵدۆ یانەی داهاتووی خۆی دەستنیشانكردووە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی پورتوگال ئەوەیان ئاشكرا كرد كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی یانەی داهاتووی خۆی ئاشكرا كردووە.

گرێبەستەكەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یوڤێنتوس لە كۆتایی وەرزی داهاتوودا بەسەردەچێت.

بەپێی ڕۆژنامەی ” ڕیكۆرد ”ی پورتوگالی كریستیانۆ بڕیاریداوە تا كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لە یوڤێنتوس بەردەوام بێت و دواتر بگەڕێتەوە یانەی منداڵی خۆی سپۆرتینگ لشبۆنە.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە دۆن دەیەوێت بۆ ماوەی دوو وەرز لە یاریكردن بۆ لشبۆنە بەردەوام بێت پێش وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردن.

ئەستێرەكەی هەڵبژاردەی پورتوگال لە تەمەنی 17 ساڵیدا لشبۆنەی بەرەو مانچێستەر یونایتد جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button