ئه‌وروپائیتاڵیا

لۆكاكۆ باشترین ساڵی خۆی دیاری دەكات

یاریگا- 

ڕۆمێرۆ لوكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دووپاتیكردەوە ئەم سال كە توانی لەگەل ئینتەر ببێتە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا بە باشترین ساڵی خۆی دادەنێت.

لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتاڵیا لوكاكۆ ووتی: من زۆر دڵخۆشم بۆ هەموو هاندەرێكی ئینتەر لە تەواوی جیهان ، بۆ یانەكە و كارمەندەكان و سەرۆك و یاریزانەكان و ڕاهێنەر و هەمووان.

بەردەوام بوو ووتی: ساڵێكی نایاب بوو بۆ ئێمە ، من زۆر شانازی دەكەم بە یاریكردن بۆ ئینتەر میلان ، دەمەوێت بچم و لەگەڵ هاندەران ئاهەنگ بگێڕم ، بە هاوڕێكەمم ووت كە ئەوە باشترین ڕێگایە بۆ دەربڕینی ئەو هەستە ، كە لە ناو هاندەران ئاهەنگ بگێڕێت.

شایەنی باسە دوای یەكسان بوونەكەی ئەتلانتا و بە فەرمی بوون بە پاڵەوان لوكاكۆ بە ئۆتۆمۆبیلەكەیەوە دەچێتە شەقامەكانی میلانۆ و ئاهەنگ دەگێڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button