ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریس بۆ یاریەكەیان بەرامبەر مان سیتی

یاریگا-

ماوریسۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی بلاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ سێشەممە كاتژمێر 10ی شەو بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بەخۆی میوانداری پاریس سان جێرمان بكات، لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریس سان جێرمان:

ناڤاس ،ڕیكۆ ، سایدانی ، ڕاندریمامی ، بەیكەر ، كیمبیپی ، ماركینهۆس ، دیالۆ ، فلۆرێنزی ، داگبا ، كیهرەر ، كورزاوا ، هێرێرا ، دانیلۆ ، ڕافینها ، ڤێراتی ، پاریدیس ، گانا ، نەیمار ، سارابیا ، دراكسلەر ، دی ماریا ، كین ، ئیكاردی ، مباپێ.

شایەنی باسە بەهۆی وەرگرتنی كارتی سوور لە یاری چوون ئیدریسا گانا گیوی ناتوانێت بەشداری یاریەكە بكات بەڵام بانگهێشتی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان كراوە بۆ سەفەركردن بۆ مانچێستەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button