ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

زیدان داوای یاریزانێکی لیڤەرپوول دەکات

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لیستێکی داوەتە کارگێری یانەکەی، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانانەی پێویستن بگوازنەوە ریزەکانیان.

ماڵپەری Le10 ئاشکرای کردووە کە راهێنەرە فەرەنسیەکەی شایانەکان داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە یەکسەر هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانانە دەست پێبکەن کە داوایان دەکات، یەکێک لەو یاریزانانەش ئالێکساندەر ئارنۆڵد بەرگریکاری ئینگلیزی یانەی لیڤەرپوولە کە لە هێلی راستی بەرگری یاری دەکات، بەڵام یانەکە ئەستەمە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت.

زیدان بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی دانی کارڤاخال بەرگریکاری بالی راستی یانەکەی، لە داهاتووی ئەو یاریزانە بێ ئومێد بووە و بەم هۆیەوە داوای شوێنگرەوەی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button