ئه‌وروپائیتاڵیا

بۆ یەكەمجار دوای 11 ساڵ ئینتەر میلان پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا

یاریگا-

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بە شێوەیەكی فەرمی بوو بە. پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا بۆ وەرزی 2020/21 پێش چوار هەفتە لە كۆتاییهاتنی خولەكە.

دوای یەكسان بوونی ئەتلانتا بەرامبەر ساسۆلۆ بە گۆڵێك بۆ هەردوولا جیاوازی خاڵەكانی ئینتەری پێشەنگ و ئەتلانتای دووەم بۆ 13 خاڵ بەرزبوویەوە و بەوەش بە شێوەیەكی فەرمی ئینتەر میلان بوو بە پاڵەوانی سكۆدێتۆ.

ئینتەر میلانەكەی ئەنتۆنیۆ كۆنتی كۆتایی بە باڵادەستی یوڤێنتوس هێنا ، دوای ئەوەی بۆ 9 وەرزی لەسەر یەك پاڵەوانی خولەكە بوون.

شایەنی باسە ئینتەر میلان بۆ جاری نۆزدەهەم لە مێژوویدا بوو بە پاڵەوانی خولەكە، كۆتا جار بە ڕاهێنەرایەتیكردنی جۆزێ مۆرینهۆ لە وەرزی 2009/2010 نازناوەكەیان بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button