ئه‌وروپائینگلتەرا

مۆرینیۆ: هیچ گرێبەستێک واژۆ ناکەم

یاریگا
خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پێشووی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی هەموو دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە سەبارەت بە وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەیەکی دیار بەم زووانە.

سپێشەل وەن لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی تایمزی بەریتانی دەڵێت ” هیچ پەلەم نیە بۆ گەڕانەوە، دەمەوێت ماوەیەک پشوو بدەم و هیچ پلانێکیشم دانەناوە و تەنها دەمەوێت لەگەڵ خانەوادەکەم پشوویەک وەربگرم، لەوانەیە وەرزی داهاتوو زوو بێت بۆ گەڕانەوە، دەبێت باش بیر بکەمەوە و ئێستا زیاتر کاری راهێنان و شیکردنەوەم هەیە و هیچ پەلەیەک لە گەڕانەوە ناکەم ”.

مۆرینیۆ بەم دواییە دوای زنجیرەیەک ئەنجامی لاواز لەگەڵ یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی لە پۆستەکەی دوور خرایەوە و دەنگۆیەکیش هەبوو هەر ئەم وەرزە بگەرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button