ئه‌وروپائیتاڵیا

كریستیانۆ بێ هیوایە و هەست بە تەنهایی دەكات لە یوڤێنتوس

Korek Telecom

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ، بێ هیوایە لە یانەكەی و هەست بە تەنهایی دەكات.

بەپێی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەمدواییانە گۆڕاوە و بەشێوەیەكی جیاوازتر لە جاران هەڵسوكەوت دەكات.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە دۆن وەك پێشتر هەول نادات ورەی هاوتیمەكانی بەرز بكاتەوە و وا دیار نیە كە چێژ لە تۆپی پێ وەربگرێت وەك ئەوەی پێشتر هەبوو ، چونكە هەست بە بێ هیوای دەكات لە یانەكەی و یاریزانەكانی.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە ڕۆناڵدۆ لە جێهێشتنی یوڤێنتوس نزیك و نزیكتر دەبێتەوە ، بەتایبەت لە ئەگەری نەگەشتنی یوڤێنتوس بە چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!