ئه‌وروپائیسپانیا

لێدوانی لاپۆرتا دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی مینگوێزا

یاریگا-

لێدوانی خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئۆسكار مینگوێزای بەرگریكاری یانەكەی.

ڕۆژی هەینی یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئۆسكار مینگوێزای تا ساڵی 2023 ڕاگەیاند.

لاپۆرتا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەكی خۆی و مینگوێزای داناوە و نووسیوویەتی: ” زۆر دڵخۆشم بە ئامادەبوونی ئۆسكار مینگوێزا لەگەڵمان ، ئێمە بەردەوام دەبین لە كاركردن و زیادكردنی یاریزانەكانی لاماسیا ، بژی بارسێلۆنا ”.

شایەنی باسە بڕی هەڵوەشاوەندنەوەی گرێبەستەكەی مینگوێزا 100 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button