ئه‌وروپائیتاڵیا

سەرۆکی یانەیەکی ئیتاڵی 12 مانگ سڕکرا

یاریگا
کلاودیۆ لۆتیتۆ، سەرۆکی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا بەهۆی جێبەجێ نەکردنی رێنماییە تەندروستیەکان بۆ ماوەی 12 مانگ سڕکرا.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، سەرۆکی یانەی ناپۆلی بەهۆی جێبەجێ نەکردنی رێنماییە تەندروستیەکان رێگەدان بەو یاریزانانەی کە کۆرۆنایان هەیە یاری بکەن، لەلایەن لیژنەی تەمبێکاری لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان بۆ ماوەی 12 مانگ سڕکرا و یانەکەشی بە 200 هەزار یۆرۆ پێ بژاردن سزادرا.

پێشتر دادگای پزیشكی ئیتاڵی بریاریدا بوو کەو لۆتیتۆ بۆ ماوەی 16 مانگ سڕ بکرێت، بەڵام دواتر سزاکەی کەم کرایەوە.

Back to top button