ئهوروپاچامپیۆنزلیگ
فەرمی: باشترین یاریزانی یاریەكانی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستنیشانكرا
یاریگا-
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا یوفا باشترین یاریزانی یاریەكانی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای دەستنیشانكرد.
پێشتر یوفا چوار یاریزانی وەك پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتە كە ئەوانیش ( كەریم بێنزیما ، نگۆلۆ كانتی ، كیڤن دی برۆین ، ئەنخێل دی ماریا )ی دیاریكرد.
ئەمڕۆ هەژماری فەڕمی چامپیۆنسلیگ نگۆلۆ كانتی وەك باشترین یاریزانی هەفتە دەستنیشانكرد.
كانتی لە یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات ، بە جۆرێك ڕێژەی پاسەكانی %88 دروست بوو.