خوله‌کانی دیکە

ئایاکس تۆتنهامی هیوابڕاو کرد

یاریگا- یانەی ئایاکس هەموو هیوا ونیازەکانی تۆتنهامی بە با دا و، گرێبەستی ڕاهێنەرەکەیان نوێ کردەوە.

پێگە فەرمییەکانی یانە هۆڵەندیەکە بڵاویان کردەوە کە تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی نێوان یانەکە و ئێرک تێر هاگی ڕاهێنەریان نوێ کردۆتەوە.

تێر هاگ کە لە زستانی ساڵی 2018 ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ئایاکسی لە دەستە، چەند ڕۆژێکە دەنگۆی زۆر هەبوو لەلایەن یانەی تۆتنهامەوە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکرێت کە لە ئێستادا ئەو پۆستەی سپێرس بە شێوەی کاتیی بەڕێوە دەبرێت لەلایەن ڕایان مەیسۆنی یاریزانی پێشووتریان.

بابەتی زیاتر

Back to top button