ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

برونۆ فێرناندێس هاتە ڕیزی ڕۆناڵدۆ و ئاندرێ سیلڤای هاونیشتیمانییەوە

یاریگا- برونۆ فێرناندێس بەردەوامە لە پیشاندانی ئاستە نایابەکەی بە گۆڵ و ئاسیست و ئەمشەویش تۆڕی گۆڵی ڕۆمای هەژاند، ئەوە جگە لە ئەسیستێکی نایاب بۆ کاڤانی.

بەو گۆڵەی، ناوەڕاستکارەکەی مانچستەر یونایتد کۆی گۆڵەکانی خۆی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی ئەم ورزە گەیاندە 25 و هاتە پاڵ هەردوو هاونیشتمانییەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یوڤێنتوس وئاندرێ سیلڤای ئینتراخت فرانکفۆرت کە توانیبێتیان ئەو ژمارە یاخود زیاتر تۆمار بکەن.

یارییەکەی مانچستەر و ڕۆما کە لە میانی یاریی چوونی چوارگۆشەی زێڕینی یۆرۆپالیگ بوو، تێیدا مان یو بە 6-2 لە میوانە ئیتاڵیەکەی بردەوە و برونۆ ێ پەنجەی خۆی بە دوو گوڵ و دوو ئەسیستی بە یارییەکەوە جێ هێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button