ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

هەڕەشە دۆرتمۆند دەکرێت ئەگەر دەستبەرداری هالاند نەبن

یاریگا
ئێرلینگ هالاند، گۆڵکارە لاوەکەی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا، کەچی کارگێری یانەکەی ئامادەنیە دەستبەرداری بێت.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا زانیاری ئەوەی دەستکەوتووە، مینۆ رایۆلا بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانە نەرویجیەکە بەم دواییە لەگەڵ کارگێری زەردەواڵەکان کۆبووەتەوە و داوای کردووە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن،بەپێچەوانەوە هەڕەشەی کردووە ئەگەر دەستبەرداری ئەو یاریزانە نەبن، هاوینی داهاتوو یاریزانەکە دەگوازێتەوە ریزەکانی یانەی بایرن میونشن.

هاڵاند تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و چەندین یانەی گەورەی ئەوروپاش لە ئێستاوە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن، لەوانەش بارسێلۆنا، مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button