چامپیۆنزلیگ

ڤیدیۆ: ئەمڕۆ ڕۆژێکی لەبیرنەکراوه بۆ ئینتەرەکەی مۆرینۆ

یاریگا- ئەمڕۆ بۆ جۆزێ مۆرینهۆ و یانەی ئینتەر میلان یادمەندیەکی لەبیرنەکراوە کاتێک 11 ساڵ پێش ئێستا و بە دیاریکراوی لە 28ی ئەپرێلی 2010 لە یارییەکی تەواو بەرگرکارانەی کەم وێنەدا له یاریی گەڕانەوەی پێش کۆتایی، بۆ پارێزگاری کردن لە ئەنجامی یاریی پێشوو کە 3-1 بۆ نێرازۆری بوو، توانیان بارسێلۆنای سەردەمی زێڕین تێپەڕێنن و تاکە گۆڵەکەی جێرارد پیکی لە خولەکی 84 دادی بلاوگرانای نەدا.

دوای فیکەی ناوبژیوان، ئاهەنگێڕانی پڕ جۆش و هیستریان مورینهۆ و یاریزانەکانی بوو بە یەکێک لە دیمەنە لەبیرنەکراوەکانی چامپیۆنزلیگ و ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە لەبەرچاو نزیکەی 100 هەزار هاندەری کامپ نو، بەدەم ڕاکردنەوە یاریگاکەی تەی دەکرد و شادی دەگێڕا.

بارسا ئەگەرچی %74 کۆنترۆڵی تۆپی کرد لەو یارییەدا، بەڵام نەیتوانی سوود لە کەمی ژمارەی کوڕانی مۆرینهۆ وەربگرێت کاتێک هەر لە گێمی یەکەمدا تیاگۆ مۆتا بە کارتی سوور کرابۆووە دەرەوە.

– کورتەیەک لە دیمەنەکانی یارییەکە:

ئینتەر توانی لە یاری کۆتاییدا جامەکە بەرز بکاتەوە پاش بردنەوەی لە بایەرن میونخ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام

بابەتی زیاتر

Back to top button