ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کلینی لە یاریکردن بەردەوام دەبێت

یاریگا-جیۆرجیۆ کلینی بەنیاز نیە لە هاوینی ئەمساڵدا واز لە یاریکردن بهێنێت سەرەڕای ئەوەی یۆڤی تا ئێستا گرێبەستەکەی بۆ نوێ نەکردووەتەوە.

هەموو پێشهاتەکان ئاماژە بەوەدەکەن، بیانکۆنێری نایەوێت گرێبەستی بەرگریکارە ٣٦ ساڵەکە نوێ بکاتەوە، کۆریێری دی تۆرینۆش دەڵێت کلینی لە یاریکردن بەردەوام دەبێت و بەودوای یانەیەکی دیکەدا دەگەڕێت. بەڵام دوای یۆڤی ئامادەنیە یاری بۆ هیچ یانەیەکی ئیتاڵیا و ئەورووپا بکات و پێشبینی دەکرێت بەرەو ئەمریکا یاخود باشوری ئەمریکا گەشت بکات.

کلینی لەم وەرزەدا تەنها لە ١٣ یاری بەشداریکردووە بەڵام خاوەنی ٥٣١ یارییە بە درێسی یۆڤییەوە و ١٠٦ یاریشی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئەنجامداوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button