ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

لیڤەرپوول یاریزانێکی وەکو شوێنگرەوەی سەڵاح دیاری کردووە

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، بۆیە یانەکەی لە ئێستاوە دەیەوێت شوێنگرەوەی دەست نیشان بکات.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، یاریزانە موسوڵمانەکەی رێدز لەگەڵ یانەکەی دڵخۆش نیە، بۆیە دەیەوێت وەرزی داهاتوو ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێڵێت و یانەکەشی لە ئێستاوە هەوڵی رازیکردنی شوێنگرەوەی دەدات و بۆ ئەم مەبەستەش جەیدن سانچۆ یاریزانی ئینگلیزی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیایان کردووەتەوە ئامانج.

سەڵاح لە ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت، بەهەمان شێوە سانجۆش لە ساڵی 2023 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و رێدز دەیەوێت بە پارەی فرۆشتنی یاریزانە میسڕییەکەی، یاریزانە ئینگلیزیەکەی زەردەواڵەکان بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button