ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

هۆکاری فرۆشتنی چەند یاریزانێکی بارسێلۆنا ئاشکرا بوو

یاریگا
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە ساڵانی رابردوو چەند یاریزانێکیان بە موچەیەکی زۆرەوە گواستۆتەوە و یانەکەیان و بەمهۆیەوە دەستبەرداری چەندێکیان دەبێت.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بلاوگرانا دەیەوێت بە فرۆشتنی هەریەکە لە کۆتینهۆ، دێمبێلی، راکیتیچ و ئۆمتیتی ئەو بارگرانیەی لەسەریانە لە پێدانی موچە کەم بکاتەوە، بە هۆی ئەوەی ئەم چوار یاریزانە پێکەوە نزیکەی 61 ملیۆن یۆرۆ مانگانە وەکو موچەیان پێدەدرێت.

بە گشتی بارسێلۆنا ساڵانە نزیکەی 378 ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە بە یاریزانەکانی دەدات، ئەمەش بۆتە بارگرانی بۆیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button