ئه‌وروپائیتاڵیا

ئەلیگری ئامادەیە بگەڕێتەوە یوڤێنتوس بەڵام بە مەرجێك

یاریگا-

ماسیمیلیانۆ ئەلیگری ڕاهێنەری پێشووی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی یوڤێنتوس بەلام بە مەرجێك.

پێش دەستپێكردنی وەرزی ڕابردوو ئەلیگری لە ڕاهێنەرەیەتیكردنی خانمە پیرەكە دوورخرایەوە ، بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی پێرلۆوە دەنگۆی دووبارە گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكە هەیە.

ڕۆژنامەی لا ڕیبولیكای ئیتاڵی ئەوەی ئاشكرا كرد ئەلیگری ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ یوڤێنتوس لە سەرەتایی وەرزی داهاتوودا ، لە ئەگەری سەرنەكەوتنیشیان بۆ چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو.

تاكە مەرجی ئەلیگری بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی ئەوەیە كە خاوەنی یەكەمی بڕیاردان بێت لە یانەكە و هیچ كەس دەست نەخاتە كارەكانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button