ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایەرن میونشن لەگەڵ راهێنەرێک گەیشتووەتە رێککەوتن

یانەی بایەرن میونشن و جولیان نایجڵسمان رێککەوتن لەسەر دەستبەکاربوونی راهێنەرە لاوەکە لە وەرزی داهاتووەوە.

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو هانسی فلیکی راهێنەری ئێستا، رۆیشتنی خۆی لە کۆتایی وەرزدا لە ریزەکانی بایەرن راگەیاند. بەگوێرەی رۆژنامەی بیڵد بایەرن و جولیان رێککەوتوون تاوەکو وەرزی داهاتوو لایپزیگ جێبهێڵێت و پەیوەندی بە بایەرنەوە بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، لایپزیگ داوای ٣٠ ملیۆن دۆلاری کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی راهێنەرەکەی، ئەوەش جولیان دەکاتە گرانبەهاترین گرێبەستی راهێنەرێک ئەگەر لایپزیگ لەو بڕە پارەیە کەمتر رازی نەبێت.

ئەم هەواڵەش، نیگەرانی تۆتنهام هۆتسپێرزی لێدەکەوێتەوە کە ئەوانیش بەهیوای بەدەستهێنانی هەمان راهێنەربوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button