ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ڤاران بۆ یەکەمجار باس لە داهاتووی دەکات

یاریگا
رافایل ڤاران، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا کۆتایی بە هەموو ئەو دەنگۆیانە هێنا کە باس لە جیابونەوەی لە یانەکەی دەکرێت.

بەرگریکارەکەی شایانەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر چێڵسی لە یاری چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ گووتی ” داهاتووم روونە، چاوەڕێ دەکەم ئەم وەرزە کۆتایی بێت، ئەوەی ئێستا بۆ ئێمە گرنگە ئەنجامەکانە و لەکاتێکی هەستیارداین، تەنها دەمانەوێت بیر لە ئەنجام و یارییەکان بکەینەوە، پەیامێکیشیم بۆ هاندەرانی یانەکەم هەیە کە پابەندی هەموو شتێکین و هەموو هەوڵێک بۆ سەرکەوتن دەدەین ”.

ڤاران هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە لە ماوەی رابردووی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button