ئه‌وروپائینگلتەرا

” پەشیمان کە توندتر لە هاندەرەکەم نەدا ”

یاریگا
ئێریک کانتونا، یاریزانی فەرەنسی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی جارێکی دیکە باسی لێدانی لەو هاندەرەی یانەی کریستاڵ پالاس دەکات و دەڵێت پەشیمانە و خۆزگە توندتر لێدابا.

یاریزانەکەی پێشووی شەیتانە سورەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ستاندەرد گووتی ” منیش هاوشێوەی زۆربەی یاریزانەکان چەندینجار روبەڕووی دروشمی رەگەرز پەرستی دەبومەوە و هەمیشە ئارامیم دەنواند، بەڵام لە یارییەکەی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس ئیدی ئارامیم نەما و بریارمدا رووبەرووی ئەو هاندەرە ببمەوە، بەڵام هەمیشە دەڵێم خۆزگە توندتر لێمدابا بۆ ئەوەی تاوەکو لە ژیاندایە ببێتە پەند بۆ هەموو ئەو کەسانەی قسەی رەگەز پەرستی دەڵێنەوە ”.

کانتۆنا دوای ئەم روداوە لەلایەن ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگڵاند بۆ ماوەی نۆ مانگ سڕ کرا و دوای کۆتایی هاتنی سزاکەشی، دوو وەرزی دیکەش یاری بۆ مانچێستەر یونایتد کرد.

Back to top button