ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

” سوپاسی یاریزانە موسوڵمانەکانی یانەکەم دەکەم ”

یاریگا-
ئەمڕۆ یانەی فیۆرێنتینا لە گەڕی 33ـی سێریائەی میوانداری یۆڤێنتۆسی کرد و هەردوولا بە گۆڵێک بەرامبەربوونی و سەرۆکی یانەکەش دوای یارییەکە سوپاسی هەردوو یاریزانی موسوڵمانی یانەکەی فرانک ریبێری و ئەبرامت کرد.

دوای یارییەکە رۆکۆ کۆمیسۆ سەرۆکی یانەی فیۆرێنتینا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا گووتی ” دەمەوێت سوپاسێکی تایبەتی هەردوو یاریزانی موسوڵمانی یانەکەم ریبێری و ئەبرامت بکەم، ئەوان لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندان و نە هیچ شتێک دەخۆن و دەخۆنەوە و بەم شێوەیەش ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد، دڵنیام یانەکەمان لە داهاتوودا دەتوانێت رکابەری باشتریش بکات ”.

فیۆرینتینا لەم وەرزە سێریائەی، لە کۆی 33 یاری 34 خاڵیان بەدەست هێناوە و لە پلەی چواردەهەمی ریزبەندی دێن.

Back to top button