ئیتاڵیا

کۆنتی: سکودێتۆ ٩٥٪ بۆ ئێمەیە

Korek Telecom

یاریگا-ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان پێی وایە یانەکەی بەرێژەیەکی زۆر توانیوییەتی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی مسۆگەربکات.

کۆنتی وتی” تۆپ لای ئێمە قورستربووە و لەگەڵ نزیک بوونەوەمان  لە بەدەستهێنان راستییەکەی بەشێک لە یاریزانەکان ساردتر بوونەتەوە بەڵام زۆرینەیان یەکەمجارە دەبنە پاڵەوان و ناسناوەکە بەدەست بهێنن، ئەم وەرزە لە یاریزانی ئاساییەوە دەبنە پاڵەوان”.

کاتێک دازن لێی پرسی هۆکاری دڵخۆشییە شێتانەیەکەیی چی بوو کاتی گۆڵەکەی ماتیۆ دارمیان، کۆنتی وتی “چونکە لەو گۆڵەدا ٩٥٪ سکودێتۆ بۆ ئێمە یەکلابووەوە”.

ئینتەر دوای دوو بەرامبەربوونی دوای یەک، ئێوارەی ئەمڕۆ بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستی بە هێڵاس ڤیرۆنا هێنا، بەوەش بە پێنج هەفتە بەر لە کۆتایی خولەکە جیاوازی گۆڵەکانی لەگەڵ ئەیسی میلانی خاوەن پلەی دووهەم بەرزکردەوە بۆ ١٣ خاڵ.

میلان یارییەک کەمتری ئەنجامداوە بەڵام لەهەموو بارێکدا نێرازوری تەنیا پێویستی بە دوو بردنەوەی دیکەیە تاوەکو بەفەرمی ببێتە پاڵەوانی خولەکە دوای تێپەڕبوونی ١١ ساڵ بەسەر کۆتا جار کە بەو ناسناوە گەیشتبن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!