ئینگلتەرا

بۆ چوارەم ساڵی دوای یەک، مان سیتی پاڵەوانی جامی کاراباوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی مانچێستەر سیتی لە یاری کۆتایی جامی کاراباو بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستی بە تۆتنهام هێنا و ناسناوەکەی بەدەستهێنا.

لەو یارییەی رێگە بەژمارەیەکی کەمی هاندەر درا ئامادەبن، لە کۆتا خولەکەکاندا لاپۆرتی بەرگریکار تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد، ئەوەش چوارەم ناسناوی دوای یەکە بۆ ستیزن و بۆ سێهەمجار پارێزگاری لە جامەکە کرد.

مان سیتی جگە لەم ناسناوە، زۆر نزیکە لەبەدەستهێنانی پریمەرلیگ و هەروەها لە قۆناغی چوارگۆشەی خولی پاڵەوانەکانیشدایە. هەرچی سپێرزە، یارییەکەی ئەمڕۆ کۆتا هیواییمان بوو لەم وەرزەدا بتوانن ناسناوێک بەرزبکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button