ئه‌وروپائیتاڵیا

بەرپرسێکی یۆڤێنتۆس مەرجی مانەوەی پیرلۆ ئاشکرا دەکات

یاریگا
یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا ئەم وەرزە بارودۆخی باش نیە و هەموو هەوڵێکیان ئەوە لە کۆتایی وەرز پلەی چوارەم بەدەست بێنن، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بەشداری چمپیۆنزلیگ بکەن.

فابیۆ پاراتیچی بەڕێوەبەری وەرزشی خانمە پیرەکە پێش دەستپێکی یاری یانەکەی بەرامبەر فیۆرێنتینا سەبارەت بە داهاتوو ئاندریا پیرلۆ راهێنەری یانەکەی گووتی ” بێگومان یانەکەمان لە توانایدا هەیە بلێتی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنیت، بەداخەوە ئەم وەرزە ئەنجاممان وەکو پێویست نەبووە، بەڵام لە ئەگەری بەدەست هێنانی ئەم ئامانجەمان، ئەو کات وەرزی داهاتووش پیرلۆ لەگەڵمان بەردەوام دەبێت ”.

یۆڤێنتۆس ئەم وەرزە لە کۆی 32 یاری و بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ، بە شێوەیەکی کاتی پلەی دووەمی ریزبەندیان بەردەستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button