ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

پۆچەتینهۆ باس لە پێكانەكەی مباپێ دەكات

یاریگا-

ماوریسۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە پێكانی كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەی دەكات.

شەوی ڕابردوو لە یاری پاریس و میتز كە یاریەكە بە بردنەوەی پاریس بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 34ی خولی فەڕەنسی لە خولەكەكانی كۆتاییدا مباپێ تووشی پێكان بوو بە هۆیەوە یاریگای جێهێشت.

لە دوای یاریەكە پۆچەتینهۆ ووتی: كیلیان مباپێ تووشی پێكان هاتووە لە ڕانیدا ، بەڵام لەو باوەڕەدا نیم مەترسیدار بێت.

شایەنی باسە ڕۆژی چوارشەممە لە میانەی یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا مانچێستەر سیتی دەبێتە میوانی پاریس سان جێرمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button