ئه‌وروپائیتاڵیا

” رۆناڵدۆ لە کاتی راهێنانەکانیش هەڵدەچێت ”

یاریگا
ئاندریا پیرلۆ، راهێنەری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لەکۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری ئەم هەفتەی یانەکەی باس لە ئامانجەکانی بۆ ئەم وەرزە دەکات و دەشڵێت هەموو هەوڵێک بۆ ئامانجەکەیان دەدەن.

راهێنەرەکەی خانمە پیرەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گووتی” ئەرکمان قورسە و یاری دوای یاری دەمانەوێت ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەین، هەموو ئامانجمان ئەوەیە لە کۆتاییدا بلیتی وەرزی داهاتوو چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنین ”. پیرلۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی ” رۆناڵدۆ زۆرجار لەکاتی راهێنانەکانیش هەڵدەچێت، ئەو زۆر جدیە و هەمیشە دەیەوێت براوە بێت و سەرکردەیەکیش بێت بۆ هاوڕێیەکانی ”.

یۆڤێنتۆس ئەم وەرزە لە کۆی 32 یاری لە سێریائەی، 65 خاڵیان بەدەست هێناوە و پلەی چوارەمی ریزبەندیان گرتووە و جیاوازیان لەگەڵ تیپی پێنجەم کە ناپۆلیە تەنها دوو خاڵە.

Back to top button