ئینگلتەرا

هاری کین باس لە هەستی خۆی دەکات کاتی ڕاگەیاندنی دوورخستنەوەی مۆرینهۆ

یاریگا- هاری کینی ئەستێرەی یانەی تۆتنهام باس لەو هەستەی دەکات کە بڕیاری دوورخستنەوەی جۆزێ مۆرینهۆ ڕاگەیەندراوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سکای سپۆرتس، پرسیاری کاردانەوەی لێ کرا کە مۆرینهۆ لە ڕاهێنەرایەتی یانەکە دوورخرایەوە، لە وەڵامدا گۆڵکارەکەی سرێرس وتی: “من حەپەسام بووم، ئەوپەڕی ڕاستگۆ دەبم و دەیڵێم. ئەو بەیانییەی کە هاتم، بە پێنج تا دە خولەکێک پێش ئەوەی ڕابگەیەنردرێت ئینجا زانیم. هۆش و بیرێکی زۆمان لەسەر یاریی کۆتایی جامی کاراباو بوو، خۆمان بۆ ئەوە ئامادە دەکرد. بەڵام ئیتر ئەوە تۆپی پێیە. هەر لەوەتەی لێرەم دوو ڕاهێنەر لەسەر کار لابردراون. وەک یاریزانێک، پێم وا نییە کە هەرگیز پێشبینی دوورخستنەوەی ڕاهێنەرەکە بکەیت، بەڵام ئیتر ئەمەش بەشێکە لە یارییەکە و دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت. من پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ جۆزێدا هەبوو. هیوای باشترینی بۆ دەخوازم بۆ هەر کارێکی داهاتووی.”

بۆ زانین، تواناکانی هاری کین لەژێر دەستی ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە هێندەیتر تەقیەوە و بە جۆرێک لە 62 یارییدا بەشداری 62 گۆڵی کرد. بە تۆمارکردنی 45 گۆڵ و 17 ئەسیست.

بابەتی زیاتر

Back to top button