ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا پێكانی یاریزانێكی یانەكەی ڕاگەیاند

یاریگا- 

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێكانی یەكێك لە یاریزانەكانی یانەكەی ڕاگەیاند پێش یاریەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ.

ڕۆژی یەكشەممە بارسێلۆنا دەبێتە میوانی ڤیاڕیاڵ لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیا.

كەمێك پێش ئێستا یانەی بارسێلۆنا لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند میرالیم پیانیچ هەست بە ئازار دەكات لە ئەژنۆی ڕاستیدا و بەوەش ناتوانێت بۆ یاریەكەی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ ئامادەبێت.

هەروەها دوای ئەوەی لە یاری ڕابردووی یانەكەی نەیتوانی بەشداری بكات عوسمان دیمبلی گلۆپی سەوزی بۆ هەڵكراوە و ئامادەیە بۆ یاری داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button