ئینگلتەرا

گاریس بەیڵ: ئێمه یانەیەکی گەورەین و یاریزانی نایابمان هەن، بۆیە دەمانەوێت زیاتر هێرشبەریی یاری بکەین

یاریگا- گاریس بەیڵ بە ناڕاستەخۆ ڕەخنە له پلانە تاکتیکیەکانی خۆزێ مۆرینهۆ دەگرێت پاش تەنها چەند ڕۆژێک لە دوورخستنەوەی له پۆستی ڕاهێنەرایەتی کردنی تۆتنهام.

سپێرس بە شێوەیەکی کاتی ڕایان ماسۆنی یاریزانی پێشووتری یانەکەی بۆ پڕ کردنەوەی جێگەکەی مۆرینهۆ داناوە و توانیشی لە یەکەم تاقیکردنەوەیدا 2-1 بردنەوە بەرامبەر ساوسهامپتن تۆمار بکات کە تێدای ئەستێرە وێڵزییەکە گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار کرد لە خولەکی 60ی یارییەکە.

بەیڵ لە وەڵامێکی سکای سپۆرتسدا سەبارەت بەوەی چی گۆڕاوە، وتی: “دەبێت تۆزێک زیاتر لە پێشەوە یاریی بکەین. ئێمە یانەیەکی گەورەین و یاریزانی نایابمان هەن، پێویستە زیاتر هێرش ببەین، پێویستە هەوڵ بدەین و لە پێشەوەی یاریگادا بمێنینەوە. پێشم وایە لەو یارییەی ساوسهامپتن وامان کرد”

پاش هەفتەی 33ی پریمەرلیگ، تۆتەنهام بە 53 خاڵەوە لە پلەی شەشەمی پریمەریلگ دێت بە جیاواز دوو خاڵ لەگەڵ چێڵسی و وێسهامی پلەکانی پێنجەم و شەشەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button